له دونیا دا ته‌ك و تــه‌نیــا به جێ مام
ده‌ڵێێ تۆزم له ناو سه‌حرا به جێ مام
وه‌كوو مه‌جنوون كه بێزاربوو له عاله‌م
له دوای كاروانه‌كه‌ی له‌یلا به جێ مـام
ئه‌گــه‌ر چی پێكــه‌نینم وا لــه لێوه
ده‌بینی سه‌یلی ئه‌شكم هه‌ر به‌ڕێوه
ێیتر نه‌تپرسی بۆ ریـسوا به جێ مــام
له‌به‌ر چی عاشق و شه‌یدا به جێ مام؟
هــه‌ناســه‌ی ســاردی پــاییزیم كـه ناكام
له ناو بوغزی شه‌وی یه‌لدا به جێ مام
من ئه‌و شیرن ئه‌دایه‌ی باش ده‌ناسم
من ئه‌و دێر ئاشنایه‌ی باش ده‌ناسم
كه تۆم دی خیلقه‌تی په‌روه‌ردگاری
ئیتر من ئه‌و خودایه‌ی باش ده‌ناسم
ئه‌گه‌ر چی پێكه‌نینم وا له لێوه
ده‌بینی سه‌یلی ئه‌شكم هه‌ر به‌ڕێوه
وه‌كوو ته‌یرێكی بێ لان تا به‌جێ مام
به دووی تۆدا له هه‌ور و با به جێ مام
له شوێنه ونكه‌كانی به‌فری حه‌سره‌ت
به شوێن پێتا .له ژێری پا به جێ مام
بڵێن هه‌ر كاتێ كۆتایی جیهانه
قیامه‌ت رابێ تێكچوونی زه‌مانه
ده‌چم بۆ مه‌حكه‌مه‌ی عه‌دڵی ئیلاهی
ده‌ڵێم كه‌ی رۆژی وه‌سڵی عاشقانه؟
ئه‌گه‌ر چی پێكه‌نینم وا له لێوه
ده‌بینی سه‌یلی ئه‌شكم هه‌ر به‌ڕێوه
ده‌گه‌ڵ خۆزگه‌ت به سه‌د بریا به جێ مام
به بێ ده‌نگی و هه‌را و هوریا به جێ مام
منم ئـــه‌و كه‌شتیه بێ نــاخــودایـه‌ی
له ناو تۆفانه‌كه‌ی ده‌ریا به جێ مام
خاڵه قازی
نظرات شما عزیزان:
برچسب‌ها: خاڵه قازی